بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی روونکردنەوەیەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند " هیچ كەسێك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستنەداوە".


سەباح نەسرەدین، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،"ئێمە لە خۆپارێزیدا پێشەنگ بوین، لە دەسنیشاکردن لەلوتکەین، لەچارەسەرو سەرکەوتن لەیەکەمەکان دەبین، لەڕاستگۆی و متماندا لەگەڵ هەموان دەبین"


دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوكراونەتەوە رایگەیاند،"دڵنیای دەدەین بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی هیچ نەخۆشێک لە شاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوای نەکردوە."


هەروەها دەشڵێت "ئەو نەخۆشەی ئەمرۆ کۆچی دوایی کردوە لە شاری سلێمانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە و پشکنینەکەی نەرێنی بوە واتە(توشبو کۆرۆنا نەبوە)."


PM:08:03:02/03/2020