د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی رایگەیاند، "کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بووەو، ئەو كەسە یەكێكە لەو خێزانە سێ کەسییەی دوێنێ لە ئێران گەڕاونەتەوە."
ئاماژەی بەوەشكرد،"لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردو پشكنین بۆ ٢٧ گومان‌لێكراو كراوە، لەو ژمارەیەش ٢٥ حاڵەتیان نێگەتیڤ بوە و یەك كەسیان پۆزەتیڤ بوە و توشبوی ڤایرۆسەكە بوە و بەوەش بوە پێنجەمین حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان"
د. سامان بەرزنجی راشیگەیاند،"١٨٤ كەس ئەمڕۆ كەرەنتین كراون و بە گشتی ٢٨٨٤ کەس لە ٢٧ شوێن لە شار‌و قەزاكان كە بۆیان تەرخانكراوە كەرەنتین كراون و تا ئێستاش ٨٩ پشكنین بەگشتی ئەنجامدراوە، هۆڵه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان له ١٨ شوێن دابینكراوه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر پێویست بكات."
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له كۆی گشتی 89 پشكنین كه وه‌رگیراون ته‌نها پێنج كه‌سیان هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه بونه، هه‌ڵگرانی ئه‌و ڤایرۆسه له‌باری ته‌ندروستی جێگیرن و له‌ژێر چاودێری ته‌ندروستین.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد،"ژماره‌ی توشبوان به‌تایبه‌ت له ئێران و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زیادبونه بۆیه رێكار و بڕیاره‌كان توندوتۆڵ‌تر ده‌كرێن له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان ، هیوادارین هاوڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن و به‌جدی پێشوازی لێبكه‌ن."
وتیشی،"ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كونسوڵگه‌ری وڵاتی چین كه پێشتر هاوكاری ته‌ندروستیان كۆكردبوه‌وه، داوامانلێكردن به‌شێكی ئه‌و پێداویستیانه پێشكه‌شی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌وانیش بڕیاریاندا ٢٠٠ هه‌زار ماسكی ئاسایی پێشكه‌شی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی بكه‌ن.