سپی ئەنجامە بەراییەكانی پارێزگای سلێمانی بڵاودەكاتەوە

‌جیاکردنەوەی دەنگەکان لە قوتابخانەی جەمال تاهیر

بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق‌و ئەنجومەنی پارێزگاكان گۆڕان لەناو شارو چەند قەزاو ناحییەك بردویتەوە، هاوكات یەكێتیش لەچەند قەزایەك لەپێشەوەیە‌و بردویتەوە.
بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتایانەی دەست سپی میدیا كەوتووە لە ناو شاری سلێمانی گۆڕان لەزۆربەی زۆری بنكەكان لەپێشەوەیە. ناوچەكانی قەرەداغ‌و سەیدسادق‌و پێنجوێن‌و عەرەبەت‌و شارەزوور‌و سەید سادق‌و دەربەندیخان‌و كەلار‌و بازیان هەر گۆڕان لەپێشەوەیە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی كەوتووە لە قەڵادزە یەكێتی لەپێشەوەیە، لەرانیەش تا ئێستا بەڕێژەیەكی كەم یەكێتی لەپێشەوەیە، لەناوچەی شار باژێر‌و هەڵبجە‌و كفری‌و سمود یەكێتی لەپێشەوەیە.
بەپێی ئەو زانیاریانە لەكۆی پارێزگای سلێمانی گۆڕان لەپێشەوەیە، پاشان یەكێتی‌و ئینجا پارتی‌و یەكگرتوو‌و كۆمەڵی ئیسلامی دێن.    



PM:10:30:30/04/2014