لە واشنتۆن ژمارەیەک قوتابخانە لەبەر کۆرۆنا داخران

ژمارەی تووشبوانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا گەیشتە سەرو ١٠٦کەس و لەو ژمارەیەش ٦ یان گیانیان لەدەستدا، حکومەتی ئەو وڵاتە ژمارەیەک قوتابخانەی لە واشنتۆنی پایتەخت داخست.
 
میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانكردەوە، بەرپرسانی تەندروستی ئەمریكا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٦ كەسی دیكە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەو پێیەش ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەمریكا و لە ویلایەتی واشنتن گیانیان لەدەستداوەلە ٤ەوە بەرزبوەوە بۆ ٦ كەس.

لە ویلایەتی واشنتن دوای ڕاگەیاندنی گیانلەدەستدانی ئەو چوار كەسە، لانی كەم دەرگای ٤٥ قوتابخانە لە ترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخران.

بەرپرسانی تەندروستی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، تاكو ئێستا لەو وڵاتە 96 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون كە 21 كەسیان نوێن.

 


AM:09:49:03/03/2020