جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت" تا ئێستا ٢٣ په‌رله‌مانتاری وه‌ڵاته‌كه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
عەبدولرەزا میسری، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی ئاشکرایکرد" بەهۆی زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانی تووشبوو، ٢٣ ئەندام تووشی ڤایرۆسەکە بوون".
میسری داواشیكردووه كه په‌رله‌مانتاره‌كان له‌شوێنه گشتییه‌كان ده‌رنه‌كه‌ون و په‌یوه‌ندییان به خه‌ڵكه‌وه نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات.
ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ماوەی هەفتەیەکە کۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتووەتەوە و تا ئێستا ٦٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٥٠١ کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن، هەروەها تا ئێستا جێگری دوومی حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆمار و جێگری وەزیری تەندروستی ئێران هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چوار ئەندام پەرلەمانی دیکەش گیانیان لەدەدتاوە.