ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له بازاری شاری هه‌ڵه‌بجه، به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌سێك كچێكی بریندار كرد و دواتر خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
ڕائید بەرزان عوسمان محمد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە لەلێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند" کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوبازاڕی هەڵەبجە لەبەردەم قەیسەری ئاڵتون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تومەتبارێک بەناوی (ه. ع. ا.) تەمەن ٥٣ ساڵ پیشە خانەنشین دانیشتوی هەڵەبجە گەڕەکی سەرا تەقە لەکچیکی تەمەن ٢٧ ساڵ دانیشتوی هەڵەبجە گەڕەکی گوران سیتی دەکات بەچوار فیشەک برینداری دەکات".
روونیشیكرده‌وه: كچه‌كه لە بەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراوە و پاشان تۆمه‌تباره‌كه خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە كردووه.
وته‌بێژی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تۆمەتبارەکە بەپێ ماددەی (٤٠٥) له یاسای سزادانی عێراقی ژماره (١١١)ی ساڵی (١٩٦٩)ی عێراقی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه.