خوولە وەرزشیەکان راگیران ..هۆڵەکان داخران


لە هەولێر بەفەرمانی پارێزگار سەرجەم خوولە وەرزشەیەکان راگیراو هۆڵە وەرزشیەکانیش داخران.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:-


 لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، پارێزگای هەولێر دوو بڕیاری تری دەرکرد:
۱ـ لە ۲٠۲٠/۳/٤ تا ۲٠۲٠/۳/۲٥، سەرجەم هۆڵە داخراوەکانی ئاهەنگ گێڕانی خێزانی لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەخرێن و ئاهەنگی تێدا بەڕێوەناچێ .


۲ـ لە ۲٠۲٠/۳/٤ تا ۲٠۲٠/۳/۲٥ سەرجەم پێشبڕکێ و خولە وەرزشییەکانی کوردستان و عێراق لە هۆڵە داخراو و گۆڕەپانە کراوەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بەبێ جەماوەر بەڕێوەدەچن.


بە پێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.


ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
 


PM:08:08:03/03/2020