بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ژمارەیەک هۆشداری بەپەلە رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، د. سەباح بەرزنجی ژمارەیەک هٶشداری گرنگی لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەیی زیاتری ئەو ڤایرۆسە رادەگەیەنێت.

 
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، داوا لەهاوڵاتیان دەکات:

1- ڕاگرتنی هەموو بۆنە (زانستی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئاینی و خێزانی) یەکان کەلەخوارەوە وەک :
٭ کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمی زانستی.
٭ کۆنفرانس و کۆبونەوەی حزبی وفکری.
٭ خولەکانی فێربون.
٭ خۆپیشاندان و گردبونەوە.
٭ پرسەو ماتەمینی.
٭ ئاهەنگ گێران.
٭ ئەرکەئاینیەکان بەشێوەی کۆمەڵ.


2- دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی سەردان کردن و رۆتین لە دامودەزگا حکومیەکان کە قەرەباڵغی کەم بکرێتەوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیان.


3- داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین، سەردانی شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت، بەتایبەتی ناوبازارە قەرەباڵغەکان.


4- داوا لەهەموو داموو دەزگاکانی کەرتی تایبەت دەکەین، کاربکەن بۆ رێکخستنی سەردانکەران بەشێوەیەک قەرەباڵغی دروست نەبێت، لەشوێنی چاوەروانی یان کارکردنیان، بەشێوەیەک دوری نێوان دوو کەس یەک مەتر کەمتر نەبێت.

 


PM:08:33:03/03/2020