محەمەد عەباس بارام، هونەرمەندی دیاری کورد باسی ئەو ساتانە دەکات کە نەخۆشی شێرپەنجەی گرتووەو، دواتر چۆنێتی زاڵبوونی بەسەر ئەو نەخۆشیەداو چاکبوونەوەی.
تەلەفزیۆنی " کورد تیڤی " کە تەلەفزیۆنێکە لە رێگای ئینتەنێتەوە پەخشدەکرێت و بەڕێوەبەرانی لە وڵاتی دانیمارکە، ئەم چاوپێکەوتنەی ئەمڕۆ ٣ی ئازار لەگەڵ معەمەد عەباس بارام دا ساز کردووە. لەو چاوپێکەوتنەدا ئەو هونەرمەندە باس لەو ساتە ناخۆش و زەحمەتانە دەکات کە لە قۆناغە جیاجیاکانی نەخۆشیەکەدا تیایدا ژیاوە.
ئەو هونەرمەندە ئاشکرای دەکات کە شێرپەنجەی " غودی لیمفاوی" هەبووەو شەش جار چارەسەری کیمیاوی بۆ کراوەو، ئێستا چاکبۆتەوەو پێویستی بە ساڵێکە تا دۆخی ئاسایی دەبێتەوە.
محەمەد عەباس بارام لە ساتی نەخۆشیەکەشیدا هەر سەرقاڵی کاری هونەری و خوێندنەوە بووەو، دوو هۆنراوەی داناوەو دەیەوێت بیکات بە گۆرانی.
لە چاوپێکەوتنەدا هەرچەندە چەند بڕگەیەکی گۆرانییە نوێکەی دەڵێت، بەڵام ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەنگی لەم ساتەدا یارمەتی نادات و لە ئایندەدا ئەو دوو گۆرانیە تۆمار دەکات.