سەرۆکی پەکەکە عەبدوڵا ئوچ ئالان لە زیندانی ئیمرالی بینرا

سەرۆکی زیندانی کراوی پەکەکە، عەبدوڵا ئۆچ ئالان لەلایەن نوووسینگەی " عەسری " مافناسیەوە لە رێگای سەردانیانەوە بۆ زیندانی ئیمرالی بینراوە.

 
نووسینگەی مافناسی " عەسر" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویان کردەوە، سەردانی زیندانی ئیمرالیان کردووەو چاویان بە " سەرۆک گەلی کورد عەبدوڵا ئۆچ ئالان" کەوتووە، هەروەها زیندانەکانی تریش لەلایەن کەسوکاریانەوە بینراون.


نووسینگەی مافناسی " عەسر " لە بەیاننامەیەکی کورتدا بڵاویان کردەوە کە تیایدا هاتووە " بۆ رای گشتی رادەگەیەنین کە ئەمڕۆ چاومان بە موکلیلەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆچ ئالان و، عومەر هایری کونارو، ویسی ئەکتاش کەتووەو کەسوکاریشیان چاویان پێیان کەوتووە".

 
هەفتەی رابردوو هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە دوورگەی ئیمرالی کە شوێنێ ژمارەیەک زیندانی تورکیایە لەنێویاندا عەبدوڵا ئۆچ ئالان بڵاوکرایەوە، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی کوردان و چەند چالاکی میدیایی و جەماوەری لەسەر ئەو پرسە رێکخرا.

 


PM:11:42:03/03/2020