لەتیف شێخ مستەفا: ئەم حیزبانەی سلێمانی بەڕاستی بێ چاوو ڕوون

لەتیف شێخ مستەفا، پسپۆڕی یاسای دەستوریی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ئاماژەی بەوەکردووە" کاتی خۆی لەسەر ئەوە کاریان کردو خەلکیان ھەڵخەڵەتاند کە گوایا پارتی بۆتە حیزبی بنەماڵە بۆیە ئەوان دەیانەوێ حیزبی مۆدێرنی دامەزراوەیی دور لەبنەماڵە دابمەزرێنن، کەچی لە نزیک ترین دەرفەتدا کە بۆیان ھەڵکەوت کردیانن بە حیزبی بنەماڵەو خراپتریش لە پارتی".

 

لەتیف شێخ مستەفا دەشڵێت" ھیچ نەبێ پارتی ناڵێ حیزبی بنەماڵە نین بەلکو شانازی بەوەوە دەکەن کە حیزبی بنەماڵەن، كەچی ئەمانەی دەڤەری «ڕۆشنبیری» لەکاتێکدا لەسەر دژایەتی کردنی بە بنەماڵە کردنی حیزب  دەستی  خەلکیان بڕیوەو ھەڵیانخەڵەتاندون تا دوایان کەون، کەچی ئێستا بەبەرچاوی خەڵکەوە کردویانن بە حیزبی بنەماڵەو  زۆر بێ شەرمانەش دەشڵێن  حیزبی بنەماڵەنین".

 

لەکۆتایی نوسینەکەیدا ڕاشیگەیاندووە" من جاری تر وتومە ئەگەر بە بنەماڵەكردنی پارتی جارێک خیانەت کردن بوبێ لە خەلک ئەوا بەبنەماڵەکردنی « حیزبە مۆدێرن و رۆشنبیرەکانی دەڤەری ڕۆشنبیری » چەند جارێک خیانەتە".



AM:09:06:04/03/2020