پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا دەوامی ئەمڕۆی دامودەزگا حكومییەكان بكرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی بڕیارێكی پارێزگاری كەركوك، ئەمڕۆ چوارشەممە پشووی فەڕمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكان جگە لە فەرمانگەكانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان.
پارێزگاری كەركوك ڕوونیشیكردووتەوە: بڕیارەكە لە سەر ڕاسپاردەی شانەی بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەكان و لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییانە.
لە بڕیارەكەدا هاتووە كە دەوامی كەرتەكانی نەوت، كارەبا، ئاو، شارەوانی و ئاوەڕۆ و بانكەكان بە ڕێژەی 50% دەبێت.