وێنەی ئەو وتاربێژەی مەزگەوتێکی سلێمانی بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ چوار شەممە ٤ی ئازار تەندروستی سلێمانی مردنی وتاربێژێکی بەهۆی ڤایرۆرسی کۆرۆناوە راگەیاند، رەشید عەبدولرحمانە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە ئەو وتاربێژە، وتاربێژی مزگەوتی "مەحوی"بووە لە ئێرانیش نەگەڕاوەتەوە، بەس لە شاری سلێمانی بووە، بەڵام هەندێک دەنگۆی نافەرمی بڵاوبۆتەوە، کەباس لەوە دەکەن سەردانی ئەو کەسانەی کردبێت کە لە ئێران گەڕاونەتەوە، کە لە کەنارگیری تەندروستیان، بەڵام ئەمەش هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

 

مەلا رەشید عەبدولڕەحمان  خۆی کێشەی تەندروستی تری هەبووە وەکو (نەخۆشی دڵ و کۆئەندامی هەناسەدان)، هاوکات نەخۆسی ڤایرۆسی کۆرۆناشی چۆتە سەر کە بەهۆیەوە کۆچی دوایکرد.

 



PM:02:04:04/03/2020