کەلار: گۆڕان نزیکەی شەس هەزار دەنگ
لەپێش یەکێتیەوەیە

‌دەنگدانی کەلار
لەقەزایی کەلار بزوتنەوەی گۆڕان پێش یەکێتی کەوتوە‌و نزیکەی شەش هەزار دەنگ لەپێش یەکێتیەوەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریە سەرەتاییانەی دەست سپی میدیا کەوتوە، لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بزوتنەوەی گۆڕان نزیکەی 20 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە‌و دوای ئەویش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دێت.
هەرچی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لەکەلار 13 هەزار‌و 900 دەنگی بەدەستهێناوە.


AM:11:28:01/05/2014