ئێران لە رۆژێکدا ٥٨٦ کەس تووشی کۆرۆنا بووە

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند لە دوێنەوە تا ئەمڕۆ ٥٨٦ کەس تووشی کۆرۆنا بووەو ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیشیان لەدەستداوە لە بەربوونەوەدا. هاوکات حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران راایگەیاند" ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆربەی هەرێمەکانی ئێرانی گرتۆتەوە".

 

حەسەن رۆحانی هێرشی کردە سەر ئەو پێشنیارەی ئەمەریکا کردوویەتی کە یارمەتی ئێران بدات و، دەڵێت" ئەگەر راستدەکات بەسەرەتا گەمارۆی ئابوری لە بواری دەرماندا لەسەر ئێران هەڵبگرێت".

 

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسەکە دەخاتەڕوو کە گەیشتۆتە ٢٩٢٢ کەس و لەوانە ٩٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

هەندێک بەڵگەنامە هەیە کە وەزیری تەندروستی بۆ سەرۆکی کۆماری ئەو ولآتەی ناردووە، بەلآم پشتڕاستەنەکراوەتەوە، لەو راپۆرتانەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکرێت کە ٣٧٠٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بووەو لەو ژمارەیە ٧٠٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

 



PM:03:25:04/03/2020