نیوەرۆی ئەمڕۆ چوار شەممە لە بەردەم حەرەمی دادگادا چوار تۆمەتبار لەناو ئۆتۆمبیلی ئاسایش‌دا بەر تەقەدران و کوژران.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، محه‌مه‌د فازڵ، وته‌بێژی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند " كاتژمێر ٤٥:١٢ نیوەڕۆ، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی حاجیاوا چوار تۆمه‌تبار له‌كه‌یسی كوشتنی كه‌سێك كه پێشووتر ده‌ستگیر كرابوون و بردرابوون بۆ دادگا، له‌ناو حه‌ره‌می دادگا هێشتا به‌ندكراوان له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی ئاسایش بوون ته‌قه‌یان لێ کردن".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتەبێژی ئاسایشی راپەڕین دەڵێت" له‌ئه‌نجامدا چوار له‌تۆمەتباران به‌رفیشه‌كی تاوانكاران كه‌وتن".
محەمەد فازل وتیشی "به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌سیان كوژراو دووانیش بریندار بوون و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه".
ئەو رووداوە لە کاتێکدایە کە ئەم تۆمەتبارانە لەبەردەم دادگا و لە ناو ئۆتۆمبیلی ئاسایش‌دا بوون.