یەکەم حاڵەتی توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند" ژنێکی توشـبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا گیانی لەدەستدا".

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند" ئافرەتێکی تووشبووی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە بەغدا گیانی لەدەستدا".

 

ئەمە یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە كە بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە رابگەیەندرێت.

ئەمڕۆ گیان لەدەستدانی مامۆستایەكی ئایینی بە كۆرۆنا لە سلێمانی راگەیەندرا، بەڵام وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتیكردەوە و رایگەیاند هێشتا چاوەڕوان ئەنجامی پشكنینەكان دەكەن و ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە نەخۆشی دیكەشی هەبووە.




PM:10:02:04/03/2020