رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له یه‌كه‌م رۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئێران له كۆی 2 كه‌سی تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه كه هه‌ردووكیان مردن، وتی:"سیستمی ته‌ندروستی و خۆپاراستنی ئێران سفره". به‌ڵام رۆژ له‌دوای رۆژ، ئاماره‌كان ئه‌و راستییه‌ی WHO ده‌سه‌لمێنێت.
غولام حسێن ئیسماعیل وته‌بێژ به‌ناوی دادوه‌ری ئێرانه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند كه 54 هه‌زار زیندانیان ئازاد كردووه، چونكه توانای پاراستنی ژیانی ئه‌و تاوانبارانه‌یان نه‌ماوه له زینداندا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران به ته‌له‌فیزیۆنی ئێن بی سی نیوزی ئه‌مریكی راگه‌یاندووه 60%ی ئه‌و زیندانیانه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا-ن و هه‌فته‌ی پێشوو 10 كه‌سیش له‌یه‌كێك له زیندانه‌كانی تاران مردووه به نه‌خۆشییه‌كه.
هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنییه‌وه، پارێزه‌ری، سیاماك نمازی كه ئه‌مریكییه‌كی ده‌ستگیركراو له ئێران به ئێن بی سی راگه‌یاند:"بریكاره‌كه‌م كه كه‌سێكی ئه‌مریكییه به توندی تووشی نه‌خۆشی بووه له زیندان له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ناو زیندانه‌كه تووشبووه و هه‌موویانی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس كردووه".
ئه‌مڕۆ 4ی مارچ دۆخی جیهان به‌گشتی له دۆخێكی خراپ‌دا بوو، به‌شێوه‌یه‌ك 119 حاڵه‌ت له چین زیادیكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر به هه‌زاران حاڵه‌تی تووشبوون له جیهاندا بڵاوبۆته‌وه. كۆریای باشور 516 حاڵه‌تی نوێی راگه‌یاند و له‌ئێران و ئیتالیاش ژماره‌كه به‌وپه‌ڕی خێرایی له‌زیادبوندایه.
یه‌كێكی له‌و زیندانیانه‌ی كه ئازادكراوه هاووڵاتییه‌كه هه‌ڵگری هه‌ردووی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانیی و ئێرانیه (نازانین زاگاری راتكلێف) به‌ڵام دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه به توندی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه. مێرده‌كه‌ی زاگاری به زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه كه خێزانه‌كه‌ی له زیندانی ئیڤن له تاران كه 150 كه‌سی له‌گه‌ڵ بووه تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه.
نازانین یه‌كێكه له‌و زیندانیانه‌ی كه به‌تۆمه‌تی سیخوری له‌ساڵی 2016ه‌وه زیندانی كراوه، به‌ڵام به‌ریتانیا و نازانین ئه‌و تۆمه‌ته‌یان ره‌تكردۆته‌وه.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چاره‌نووسی زیندانییه‌كانی له‌ئێران بزانێت، تائێستا هه‌واڵی هه‌ریه‌ك له رۆبێرت لیڤینسۆن و سیاماك نمازی به‌ته‌واوی نازانرێت كه دوو ئه‌مریكی زیندانن له ئێران به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن.
عه‌بدواره‌زاق میسری جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاشكرای كردووه كه گه‌وره راوێژكارێكی، ئایه‌توڵلا خامه‌نی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه مردووه.
به‌پێی ئاماری فه‌رمی ئێران 2 هه‌زار و 922 كه‌س تووشبوون و 92 كه‌س مردووه.
چیتر رویداوه:
*له كۆی 290 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێران 29یان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
*ژماره‌ی مردن له ئه‌مریكا به‌رزبۆوه بۆ 11 كه‌س ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 4ی مارچ یه‌كه‌م تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه له كالیفۆرنیا گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی تریش له واشنگتۆن – سیاتل.
*كۆنگرێس بریاریدا 8 ملیار دۆلار به‌په‌له سه‌رفكرێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ئاراسته‌ی كرا.
* له ئێرله‌ندای باكور ئه‌مڕۆ 4ی مارچ خێزانێكی 4 كه‌سی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئیتالیا-یان كردبوو، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون.
*تووشبوون له هندستان گه‌یشته 28 كه‌س كه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی هیچ كاریگه‌ری نییه لەسەر تووشنەبوون بە ڤایرۆسەکە.
*ئیماراتی عه‌ره‌بی سه‌رجه‌م خوێندنگاكانی داخست ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له قوتابخانه‌ی هندی ئاماده‌یی پاش پشكنین ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه. تووشبوونی كچه‌كه‌ش به‌هۆی باوكییه‌وه بۆوه كه 5 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی چینی كردووه و گه‌راوه‌ته‌وه.به‌مه‌ش تووشبوون گه‌یشته 27 كه‌س.
*دوو كه‌س له فه‌ره‌نسا مرد، مردن له فه‌ره‌نسا گه‌یشته 4 كه‌س، له‌به‌رامبه‌ر 285 كه‌سی تووشبوو.
* له‌دوای وڵاتی چین، ئیتالیا بوو به دووه‌م وڵات بۆ ژماره‌ی مردن كه گه‌یشته 107 كه‌س و تووشبوونیش 3هه‌زار و 89 كه‌س.
ئا: لوقمان غەریب