سکرتێری پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆچی دوایی کرد

سکرتێری پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان، خافیر پێرێس دێکۆیلار، رۆژی چوارشەممە لە وڵاتی "پێرۆ" کۆچی دوایی کرد.


میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە دیکۆیلار کە بۆ ماوەی دە ساڵ سکرتێری گەورەترین دەزگای نێودەوڵەتی بوو دوێنێ لە وڵاتی پیرۆ کۆچی دوایی کرد.

 
لە ماوەی دەسەڵاتی ئەودا، شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، شەڕی ناوخۆیی ئێسلسالڤادۆر، بە بارمتەگرتنی ئەمریکییەکان لە لوبنان، ئاشتی لە کەمۆدیا و سەربەخۆیی نامیبیا هاتنە ئاراوە و ئەویش لەو ڕووداوانەدا بۆ سەقامگیریی ئاشتی ڕۆڵی دیار و بەرچاوی گێڕاوە.

 
خافێر پێرێس دێکۆیلار، لەدایکبووی پیرۆ، لە یەکەمی جانیوەری ١٩٨٢ەوە تاکوو ٣١ی دیسەمبەری ١٩٩١، واتە نزیکەی ١٠ ساڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

 


PM:12:10:05/03/2020