گیراوەیەک بۆ چاکبوونەوە لە پەتای وەرزی

ئەم شەربەتە بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش بۆ زوو چاکبوونەوە لە پەتای وەرزی و هەوکردنی قوڕگ و سییەکان بەهۆی ڤایرۆس یان بەکتریا بەسوودە و دەتوانن بەکاریبهێنن.

د. بینایی کامەران پسپۆڕی بواری خۆراک، باس لە چۆنێتی دروستکردنی شەربەتێک دەکات، بۆ بەرزکردنەوەی بەرگری لەش بۆ زوو چاکبوونەوە لە پەتای وەرزی و هەوکردنی قوڕگ و سییەکان بەهۆی ڤایرۆس یان بەکتریا:

پێویستییەکان:

دوولیمۆ بێ توێکڵ

لەتێک پرتەقاڵ بە توێکڵەوە
سێ دەنک سیر
پارچەیەک زەنجەفیل گەورە
یەک سێوی سەوز یان یەک گێزەر
لەتێک بیبەر سور یا سەوز
یەک کەوچک چا زەردەچەوەی تازە هاڕراو وو نیو کوچک دارچینی
یەک پەرداخ ئاو 

پێکهاتەکان پاک بکرێن و ورد بکرێن و بکرێنە ناو عەصارەوە لەگەل ئاوەکەدا  و بکرێت بە شەربەت و بخورێتەوە، هەرکاتێک بێت بەیانی عەسر یا شەو.

بۆرێگرییکردن و زوو چاکبوونەوەی هەڵامەت سوودی زۆرە ڕۆژی ۱_۲ جار بخورێتەوە، بۆ منداڵ لە دوای ٥ ساڵ ڕۆژی ۱ جار


ئه‌م بابه‌ته ‌922 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:04:05/03/2020