دەربارەی داخستنی چەند رێگایەک ئاسایشی هەولێر روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" بۆ توندوتۆڵکردنی بازگەکان و چڕکردنەوەی پشکنینەکان، چەند رێگەیەک دادەخرێت".

تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای هەولێر رایگەیاند‌" رێگەکانی هه‌ولێر - موسڵ، هه‌ولێر - کەرکوک و هه‌ولێر - سلێمانی وەکو خۆیان کراونەتەوە و تەنها رێگە لاوەکییەکان داخراون".

ئێستا لە هەرێمی کوردستان، پشکنینی زیاتر بۆ هاووڵاتیان لە بازگەکان دەکرێت، بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 

ئەم روونکردنەوەیە دوای ئەوە هات، دەنگۆی ئەوە هەبوو، کە پارێزگای هەولێر رێگەکانی‌ سلێمانی و کەرکوکی داخستووە، بەڵام هەواڵەکە رەتکرایەوە.
 


PM:01:36:05/03/2020