كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق وەڵامی داواكارییەكەی سەرۆكی كاربەڕێكەی حكومەتی عیراق دەداتەوەو دەڵێت" ناتوانین وادەیەك بۆ هەڵبژاردن لە عیراق دیاری بكەین".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، لهراگهیهندراوێكید وه‌ڵامی پێشنیازی عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربهرێكاری عیراق دەداتە، رەتیشی دەکاتەوە کە کاتێک دیاری بکات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە، له‌عیراق دا.
ئاماژە بەوەشكراوە "بۆ ئەوەی بتوانین هەڵبژاردنێكی بێ كێشە و گرفت بەڕێوەببەین پێویستە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەلە بكات لە دەركردنی یاسای هەڵبژاردنەكان".
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ به‌رێوه‌چوونی کارەکانی هه‌ڵبژاردن، پێویسته بودجه‌یەکی تایبه‌تیی بۆ كۆمیسیۆنەکە دابینبكرێت و ده‌ستبکرێت بهئامادهكاریییهكانی ئەو پرۆسەیە.
رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە عادل عەبدولمەهدی لەراگەیەندراوێكدا داوای كردبوو هەرچی زووە كار بكرێت بۆ هەڵبژاردنی پێشەوەخت لە عیراق.