ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران رۆژ بە رۆژ روو لە زیادبووندایە، بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیەندرا.
سه‌عید نه‌مه‌كی، وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند" له‌میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاردرا ماوه‌ی دوو هه‌فته له ناوه‌نده‌كانی خوێندن له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی و زانكۆكاندا بكرێته پشوو".
سەعید نه‌مه‌كی، داوای له قوتابیان كرد به درێژای ئه‌و ماوه‌یه له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و ئه‌مه نه‌كه‌ن به ده‌رفه‌تێك بۆ گه‌شتكردن و وتی، "ئه‌مه بابه‌تێكی لاوه‌كی نییه، ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای ڤایرۆسه‌كه به‌رزه، گه‌شتكردن زۆر ترسناكه و پێویسته هۆشدارییه‌كان به هه‌ند وه‌ربگیرێن، ئه‌گه‌رنا په‌تاكه ماوه‌یه‌كی درێژتر به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەزیری تەندروستی ئێران راشیگەیاند" ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٠٧ کەس و توشبووانیش بۆ سێ هەزار و ٥١٣ کەس بەرزبووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا، ٧٣٩ کەس چاکبوونەتەوە".
رۆژی ١٨ی مانگی رابردوو، بۆ یەکەمجار دوو حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قومی ئێران تۆمارکرا، تاکو ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ ١٠٧ کەس و توشبووان بۆ سێ هەزار و ٥١٣ کەس بەرزبووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا، ٧٣٩ کەس چاکبوونەتەوە.