ژمارەی توشبووان و گیان لەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە

تەندروستی ئێران ئاشکرایکرد، "ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەتەوە".

 

سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند" ١٠٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، هەروەها سێ هەزار ٥١٣ کەس تووشبووی ڤایرۆسەکەن".

لەبارەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن وتی" تا ٢٠ی ئەم مانگە، قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن دادەخرێن، هەروەها داوای لە هاوڵاتییان کرد هاتووچۆکانیان رابگرن و رێنماییەکان جێبەجێ بکەن".

 


PM:06:58:05/03/2020