پۆتین و ئۆردوغان لەسەر راگرتنی شەڕ لە ئیدلب رێککەوتن

دوای کۆبوونەوەیەکی شەش سەعاتی نێوان پۆتین و ئۆردوغان و وەفدی ئەمنی و سەربازی هەردوو وڵات، رێککەوتن لەسەر راگرتنی شەڕ لە نیوەشەوی ئەمڕۆ ٥ی ئازارەوە لە ئیدلب.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری  هاوبەشدا، پۆتین وتی " ئەمڕۆ سێهەم کۆبوونەوەمان لەمساڵدا سازکرد، گفتوگۆمان لەسەر ئەو بارگرژیە زۆرەی شاری ئیدلبی سوری کرد، کە گرووپە چەکدارەکان بەم دواییە زۆر چالاکبوون و هێرشیان کردۆتە سەر هێزە حکومیەکانی سوریا و شارە مەدەنییەکان و هێرشکردنە سەر بنکەی حەمیمی ئاسمانی رووسی".
 
پۆتین وتیشی " بنکەکەمان لە حومەیم لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لەلایەن ئەو گرووپانەوە ١٥ جار هێرشکراوەتە سەری و لایەنی تورکیمان لێ ئاگادار کردۆتەوە".


سەرۆکی رووسیا وتیشی" بەردەوامی هێرشی چەکدارەکان بوو بە هۆی بەردەوامی شەڕ و کوژرانی سەربازانی تورکیاو سەرخۆشی خۆمان بۆ کوژرانی ئەو سەربازانە دووپات دەکەینەوە".
وتیشی" ئەمڕۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵاتمان لەبەرچاو گرت لە چوارچێوەی سەکۆی ئەساتنەداو ئەمەش گورێکی بەتین دەدات بە چارەسەی کێشەی سوریا، ئەمەش لە روانگەی پابەند بوون بە پاراستنی سەروەری سوریاو یەکێتی خاکەکەی و پێویستیشە رێگبگرین لە لاوازبوونی شەڕی دژی تیرۆری نێو دەوڵەتی".


ئۆردوغان، سەرۆکی تورکیا لەو کۆنگرەیەدا رایگەیاند" هەردوولا گەیشتنیە رێککەوتنی ئاگربەست لە ئیدلب و لەنیوەشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".


سەرۆکی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەەوە کە رژێمی سوریا بە سیاسەتی دووژمنکارانەی بەرپرسە لە بە ئامانجگرتنی ئارامی هەرێمی و کە بۆتە هۆی پەکخستنی رێککەوتن لەسەر ئیدلب.


هەروەها وتیشی" رژێمی سوریا ئامانجی سەرەکی چۆڵکردنی ئیدلبە لە دانێشتوانەکەی و، هەڵوێستی تورکیاشی نیگەران کردووە بەهۆی ئاوارەبوونی هاوڵاتیانەوە، تورکیاش هەقی تەواوی وەڵامدانەوەی هەیە بەرامبەر هێزەکانی رژێمی سوریا کە هەر هێرشێک بکات.

 
بەپێی رێککەوتنی نێوان دوو سەرۆک کە لەلایەن لافرۆف و چاویش ئۆغلۆوە بەجیا خوێندرانەوە، ئاماژە بۆ دەوریاتی هاوبەشی رووسی و تورکی دەکرێت لەناوچەی ئیدلب.

 
دەروازەیەکی ئارامیش بە پانی ٦ کم و درێژی ٦ کم لە باکوری و باشووری هێڵی م ٤ درووستدەکرێت.

 


PM:10:34:05/03/2020