چەند مووشەکێک ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا دەکرێت

ئەمشەو ٥ی ئازار چەند مووشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا کە باڵوێزخانەی ئەمەریکاش لە هەمان ناوچەیە.

 

میدیا عێراقیەکان باس لەوە دەکات کە نزیکی ١٠:٣٠ ی ئەمشەو چەند مووشەکێکی کاتویشا ئاراستەی ناوچەی سەوزکراوە، کە باڵوێزخانەی ئەمەریکاش لەناو ئەو ناوچەیەدایە.

 

زانیارییە سەرەتاییەکان ئەوە دەخەنە روو کە مووشەکەکان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.

 

وەک جارانی پێشوو مووشەکەکان زیاتر ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمەریکا کراوەو، لە مانگی تشرینی پارەوە چەندانجار ئەو باڵوێزخانەیە کراوەتە ئامانج، ئەمەریکاش گرووپە چەکدار شیعەکانی سەر بە ئێران تۆمەتبار دەکات.

 



PM:11:11:05/03/2020