باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە سوریا بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە سوریا بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە گیانی لە دەستدا، لە ماوەی رابردووش چەند بەرپرسێكی تری حكومی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی كۆرۆناوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەكان، حسێن شێخولئیسلام، دیپلۆماتكار و جێگری کاروباری نێودەوڵەتی مەکۆی جیهانیی تەقریبی مەزاهبی ئیسلامی بە هۆی نەخۆشینی کۆرۆناوە درەنگانی شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

ناوبراو باڵیۆزی پێشووتری ئێران بووە لە وڵاتی سوریا و چەند ڕۆژێكە لە نەخۆشخانە لە تاران لە ژێر چاودێری پزشکیدایە

PM:12:50:06/03/2020