ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران بەرزدەبێتەوە
لەشارە کوردیەکانیش رێژەکە بەرزە

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری تازەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکە ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە   ژمارەی تووشبوان بەرزدەبێتەوە بۆ ٤٧٤٧ تووشبوو، تەنها لە تاران ١٤٣١ کەس تووشبووە، شارە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کە نزیکن لەهەرێمەوە ژمارەیەکی بەرچاو و تووشبووی تێدایە.


کیانوش جیهانپوور، وتەبێژی دەستەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاند کە تاکو ئێستا(٤٧٤٧) کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە و (١٢٤) کە بەو هۆیەوە مردوون و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوود ١٢٣٤ حاڵەتی تازەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.


ڕوونیشیکدردەوە کە ٩١٣ کەس لە نەخۆشییە چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار ٩٨١ کەسیش لە تەواوی نەخۆشخانەکانی ئێران لەژێر چاودێریدان.


ئاشکراشیکرد کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٧ کەس لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران مردوون.

 
زۆربەی ژمارەی تووشبوانیش لە پایتەختی ئەو وڵاتەیە کە ١٤١٣ کەسە، ژمارەی تووشبوانیش لە شارە کوردیەکان بە دەیان کەسە، هاوکات تا ئێستا لەو وڵاتە ١٢٤ کەس مردووە.

 


PM:03:21:06/03/2020