بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەڵەبجە ڕایگەیاند " لێپرسینەوە لەو مامۆستا ئاینیانەی سنووری قەزاری شارەزوور دەکرێت کە پایەندی بڕیاری حکوومەت نەبوون سەبارەت بە ئەنجامنەدانی نوێژی بەکۆمەڵ."
ئارام شێخ جهمال، بهڕێوهبهری گشتیی ئهوقافی ههڵهبجه، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لە قەزای شارەزوور سێ مامۆستا گوتاریان داوە، كە یەكێكیان لە سەنتەری قەزای شارەزوور بووە و یەكێكی دیكەیان لە کۆمەڵگەی نەسڕ و ئەوی دیكەیان لە شارەدێی وارماوای سەر بە قەزای شارەزوور بووە".
لە بارەی ئەو رێوشوێنانە دەگییرێتەبەر بەرامبەر ئەم مامۆستا ئاینیانە، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەڵەبجە وتی" "بڕیاری ئەنجامنەدانی نوێژی بە كۆمەڵ و گوتاردان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بووە، بۆیە هەر مامۆستایەك پابەند نەبووبێ بە بڕیارەكەوە وەك کارگێڕی و ئەوقاف لێپرسینەوەی یاسایی و کارگێڕیی لەگەڵ دەكەین".
ئەو بەرپرسە دەشڵێت " بڕیاری راگرتنی نوێژی هەینی، بە پرس و ڕاکردن لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی و بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتیی حكوومەتیی هەرێمی كوردستان، لەبەر بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، سەرجەم مامۆستایانی ئایینی ئاگاداركراونەتەوە، كە گوتار نەدەن و نوێژی بە كۆمەڵ ئەنجام نەدەن".