پێـشمەرگەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، پێشمەرگەیەک کە تەمەنی ٣٧ ساڵە  کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. 

له گوندی کوچکە نەخشینەی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ ئەمڕۆ هەینی ٦ی ئازار، پێشمەرگەیەک بەناوی ئاوات کاکەمەمند،  کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەو پێشمەرگەیە لە ماڵەکەی خۆیدا فیشەکێکی بە سەریەوە ناوەو کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە، خاوەنی چوار مناڵە.

ئەو هاوڵاتییە بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان کەمێک کێشەی دەروونی هەبووە.

 


PM:06:35:06/03/2020