ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاشكرایدەكات، ژماره‌یه‌ك ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی رایگەیاند" ٢٠ ڤاكسینی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه، كه ده‌یان هه‌زار زانا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌كانیانن، بۆیه ڕێكخراوه‌كه‌یان چاوه‌ڕێی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌كات".
سەبارەت بە تووشبوانی کۆرۆناش ئاماژە بەوە کراوە، تاکو ئێستا ٥٦ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینێکە دژی ڤایرۆسی کۆرنا، پێشترش راگەیەندرابوو، ئامادەکردن و تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە ماوەی چەند مانگێکی پێویستە.