لەهەولێر پەیكەرێك بۆ عەبدوڵڵا پەشێو دروست دەكرێت

کەسایەتیەکی سەرمایەداری کورد ئەرکی دروستکردنی پەیکەرێک بۆ شاعیری ناوداری کورد عەبدوڵا پەشێو لە ئەستۆ دەگرێت و داوا دەکرێت کەسەرجەم پەیکەرتاشان و هونەرمەندان بە زوترین کات دەرخستەی خۆیان بۆ کارەکە پێشکەش بکەن. 

لەسەر ئەركی د. تەها رەسوڵ و دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكە بە مەبەستی رێزلێنان لەشاعیری گەورەی كورد (عەبدوڵڵا پەشێو) پەیكەرێكی تایبەت بۆ ئەو شاعیرە لەهەولێر دروست دەكات. 

سەرمایەدار و کەسایەتی دیاری کوردستان دکتۆر تەها ڕەسوڵ لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، لەبەرامبەر ئەو دڵسۆزی و پێگەیەی كە ئەم شاعیرە لەناو ئەدەبی كوردیدا هەیەتی بە ڕاوێژ لەگەڵ پارێزگاری پەیکەرەێک بۆ شاعیری ناوبراو دروستدەکرێت.

هاوكات لەبەشێكی دیكەی نوسینەكە هاتووە، بۆ ئەو مەبەستە دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكە داوا لە پەیكەرسازان دەكات بەشداربن لە ئەنجامدانی رێزلێنان لەم شاعیرە گەورەیە بە پێشكەشكردنی ماكێتی پەیكەرەكانیان كە كۆی جەستەی شاعیر لەخۆدەگرێت و  دەرخستەی پێویست پێشكەش بكەن.

لەكۆتایی نوسینەكەش هاتووە" پەیكەرسازان دەتوانن لەرێگای پەیجی تایبەت بە دەزگای خێرخوازی كەریمی ئەلەكەوە پەیوەندی بكەن، یاخود لە رێگای ژمارە تەلەفونی 07701563470 كاتی دیاریكراو بۆ دوارۆژ بۆ پێشكشەشكردنی ماكێت تا رۆژی 1/5/2020".

AM:12:28:07/03/2020