ئاژانسی تەنسیمی ئێران بلاویکردەوە، پەرلەمانتارێکی ئێران بە هۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
ماڵپەڕی "تەسنیم"ی کۆماری ئیسلامیی ئێران، رایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە لە نەخۆشخانەیەکی تارانی پایتەخت فاتمە رەهبەر پەرلەمانتاری ئێران، کە چەند رۆژێکە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، لە حاڵی بێهۆشیدا دەبێت و گیانی لەدەست دا".\
ئاماژەی بەوەش کردووە" لە کۆی ١٠٠ ئەندامی پەرلەمانی ئێران ٢٣ کەسیان دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون،ئەمەش دوەمین هەڵبژیردراوی پەرلەمانی ئێرانە، بە هۆی کۆرۆناوە گیان لە دەستبدات".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا، ١٢٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، ١٧ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.