زانیاریی نوێ دەربارەی کۆرۆنا لە چینەوە


۱.بەپێی دواین توێژینەوەی پزیشکی دەرکەوتووە کە زۆربەی ئەوانەی لە چین تووشی نەخۆشیی ڤایڕۆسی کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید - ۱۹) بوون، ئەوانە بوون کە لەناو خێزانەکانیان یان قەرەباڵغی زۆردا پریشکی کۆکە و پژمین‌یان بەرکەوتبوو یان تێکەڵاویی زۆریان لەگەڵ کەسانی تووشبووی دەوروبەریان هەبوو.

۲. ٥ %یان پێویستیان بە هەناسەی دەستکرد هەبووە

۳. ۱٥ %یان ئۆکسجینی خەستیان پێویستبووە بۆ چەند رۆژێک

٤. ئەوانەی نەخۆشییەکەیان زۆر بەقورسی گرتبوو لە رۆژی نەخۆشکەوتنیان تا چاکبوونەوەیان ۳ - ٦ هەفتەی پێچووە

٥.ئەوانەی کە دۆخی تەندروستییان مامناوەندبووە بە ۲ هەفتە چاکبوونەتەوە، رێژەی ۸۰ % نەخۆشەکان لەم جۆرە بوون

٦.لە هەرێمی "گوانگدۆنگ" کە نزیکەی ۹۹٥ کم لە "ووهان" دوورە رۆژانە سکرین بۆ هەموو ئەوانە دەکرێت کە سەردانی پزیشک دەکەن و "تا"یان لێیە، تا ئێستا (۳۲۰٫۰۰۰) کەسیان پشکنیوە و بۆیاندەرکەوتووە کە لە کۆی هەر (۱۰۰۰) کەسیان یەک کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنایە. بۆیە هەفتانە ملیۆن و نیوێک کیتی تایبەتی پشکنینی ئەو ڤایرۆسە بەرهەمدێنن.

۷. ئافرەتان بە رێژەی نیوەی پیاوان مردوون

۸. ئافرەتانی توشبووی دووگیان کەمتر تەندروسییان تێکچووە بە بەراورد لەگەڵ ئافرەتانی تووشبووی دووگیان نەبوبێت، تەنانەت لە کۆی ۹ منداڵی تازە لەدایکبوو لە دایکانی تووشبوو، دەرکەوتووە کە هیچکام لەو منداڵانە هەڵگری ڤایڕۆسەکە نەبوون.

د.رەوەند عبدالرحمن عیسا
پزیشکی نەشتەرگەریی سنگ و دڵ

PM:02:21:07/03/2020