رێکخراوی هەنگاو، ئاماری ساڵێکی توندوتیژیی و کوژران و خۆکوشتنی ژنان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاشکرادەکات.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری ساڵێکی توندوتیژییەکان بەرامبەر بەژنان، لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ هەتا مانگی ئازاری ٢٠٢٠ لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە، تێیدا ئاماژە بەوەدەکات لانیکەم ٣٤ ژن کوژراون و ١١٤ ژنی تیرش خۆیان کوشتووە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەروارد بە ساڵی رابردوو حەوت حاڵەتی کوشتن زیادی کردوە، واتە لە ٢٠٪ زیادی کردووە.
هەروەها هۆکاری کوشتنەکانیش ئاشکراکراوە، بە "ناوی شەرەف" چوار حاڵەت بووە کە دەکاتە ١١.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان، کێشەی خێزانیی ١٧ حاڵەت کە دەکاتە ٥٠٪ی کۆی حاڵەتەکان، بە مەبەستی دزی کردن پێنج حاڵەت کە دەکاتە ١٥٪ی کۆی حاڵەتەکان، بە هۆکاری نادیاریش هەشت حاڵەت کە دەکاتە ٢٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە کوشتنەکان بەدەستی کەسانی نزیک بنەماڵە (باوک، برا، مێرد، دایک و خەسو) ٣٠ حاڵەت بووە،
ئامارەکە ئەوەشی تێدا هاتووە کە خۆکوشتنی ژنانیش، لانیکەم ١١٤ ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو١٤ حاڵەت واتە زیاتر لە ١٢٪ زیادی کردووە.
رێکخراوی هەنگاو هۆکارەکانی خۆکوشتن: کێشەی خێزانیی ٨٦ حاڵەت کە دەکاتە ٧٥٪ی کۆی حاڵەتەکان، خەمۆکیی و کێشەی دەروونیی هەشت حاڵەت کە دەکاتە کە دەکاتە ٧٪ی کۆی حاڵەتەکان، هەژاریی و بێکاری حەوت حاڵەت کە دەکاتە ٦٪ی کۆی حاڵەتەکان، رێگریی لە زەماوەند یان بەشوودانی زۆرەملێ چوار حاڵەت کە دەکاتە ٣.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان، حیجابی زۆرەملێ دوو حاڵەت کە دەکاتە ٢٪ی کۆی حاڵەتەکان، رێگریی کردن لە بەکارهێنانی مۆبایل یەک حاڵەت کە دەکاتە ١٪ی کۆی حاڵەتەکان، هۆماری نادیار شەش حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.