ڕۆژی جیهانی ژنان، كە لە بنەڕەتدا تایبەتمەندە بە "ڕۆژی جیهانی ژنانی كاركەر"، بەر لەوەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1975 وەك ڕۆژێكی ڕەسمی تایبەت بە ژنان دانی پێدا بنێت، لە زۆرێك لە وڵاتان لە رێكەوتی جیاجیادا یاد كراوەتەوە.
سەرەتای ئەم ڕۆژە بۆ خۆپیشاندانی ژنانی كاركەر لە ئەمریكا دەگەڕێتەوە كاتێك لە ساڵی 1856 هەزاران ژن، بەرامبەر داواكردنی مافی كار و وەرگرتنی مافیان ڕژانە سەر شەقامەكانی نیویۆرك، لەو ڕۆژەدا بەرپرسان و سیاسییەكان دانیان بەوەدا نا كە بەڵێ ژنان دەبێت خاوەن ماف بن و كاریان پێ بدرێت و ڕەچاوی لایەنی مرۆیی بكرێت لە كاركردنیاندا و مامەڵەیەكی مرۆڤانەیان لەگەڵ بكرێت.
لە 8ی مارسی 1908 دا، هەزاران ژن، كە زۆرینەیان لە كارگەكانی ڕستن و چنین كاریان دەكرد، ڕژانە سەر شەقامەكانی نیویۆرك و داوای كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردنیان دەكرد، لەگەڵ ئەم داوایەشدا، داوای بەشداری ژنان دەكرا لە هەڵبژاردنەكاندا تا ژنیش بتوانێت خاوەنی دەنگی خۆی بێت.
تا ساڵی 1913 ژنانی ئەمریكا، لە 28-2ی هەموو ساڵێكدا یادی رۆژە مێژوویەكەی خۆیان كردۆتەوە.
هەریەكە لە ژنانی وڵاتانی ئەڵمانیا، دانیمارك، سویسرا و نەمسا، تا ساڵی 1919 لە 19ی مارسدا، ئاهەنگ و چالاكیەكانی تایبەت بە ژنانیان سازداوە.
ژنانی ڕوسیاش وەك ژنانی زۆرینەی وڵاتانی دیكە، بۆ داواكردنی مافەكانیان ڕژاونەتە سەر شەقامەكان و لە 1913 تا 1917 سەرەكیترین داوایان بەشداری كردنیان بووە لە هەڵبژاردنەكاندا، تا دواجار بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە 8ی مارسی 1917 بە داوای بەشداری ژنان لە هەڵبژاردنەكان قایل بوون و ئەو ڕۆژەش بۆ ژنانی ڕوس ڕۆژێكی مێژووی بووە.
تا ساڵی 1975 ژنانی هەر وڵاتێك جیا لە وڵاتێكی دیكە ڕۆژی مێژووی خۆیان یادكردۆتەوە، لەو ساڵەدا ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە بڕیارێك 8ی مارس دەكاتە ڕۆژی جیهانی ژنان و لەو ساڵە بە دواوە ئەو ڕۆژە بۆتە ڕۆژێكی دیاریكراوی ژنان و تیایدا چالاكی و بۆنەكانی خۆیانی تێدا دەخەنەڕوو.
له كوردستانیشدا چه‌ندین شۆڕش و قوربانیدانی ژنان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش بووه بۆ هه‌وڵ و كۆششدان له‌پێناو به‌ده‌ستهاتنی مافی خۆیان، هه‌ر له‌كاتی رژێمی به‌عسی رووخاوه‌وه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته ژن به‌شێكبووه له قوربانیدان و هه‌وڵ و تێكۆشان، له راپه‌ڕینه‌كانی كوردستانیش ژنان له پێشه‌وه بوون، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ولدان به‌رده‌وامبووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان و چه‌ندین بڕیار‌و یاساشیان ده‌ركردووه.
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه به‌هۆی رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی ژنان، ئاماده‌كاری كرا كه یاسای ژماره (8) ی ساڵی 2011 ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندتیژی له خێزاندا جێبه‌جێبكرێت، كه لێره‌دا ئامانج له‌م یاسایه ره‌گه‌زی مێیه، چونكه گرنگیدان به یاسا‌و جێبه‌جێكردنی یاساكان توندوتیژییه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته هۆی وشیاركردنه‌وه‌ی تاكیش و رێگریكردن له تاوان.