لە چین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمیکردووە

بەپێی نوێترین ئامارەکانی لیژنەی نیشتمانی تەندروستیی چین لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٤ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەوەش کەمترین ڕێژەیە تۆمارکرابێت لەو کاتەوەی کە ڤایرۆسەکە بڵاوبۆتەوە. 

 

لەبەیاننامەیەكدا لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاوی كردووەتەوە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢٧ كەسی دیكە لەو وڵاتە بە كۆرۆنا مردوون و ٤٤ كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون، بەوەش رێژەی مردووان لەو وڵاتە گەیشتە سێ ھەزار و ٩٧ كەس.

 

لەلایەكی دیكەوە، وەزیری تەندروستی كۆریای باشوور رایگەیاند" ٩٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون و رێژەی توشبووانیش گەیشتە حەوت ھەزار و ١٣٤ كەس".

 
 

 

 

 


AM:10:09:08/03/2020