وەزیری تەندروستی: چین هاوكارییه‌ پزیشكییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌رێمی كوردستان

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سوپاسی حكومه‌تی چین-ی كرد بۆ هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌.

 

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی چین هاوكاری ڕەوانەی هەرێم دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێكی پزیشكی ڕەوانەی عێراق كردووە".

 

وتیشی" حكومه‌تی چین ٢٠٠ هه‌زار ده‌مامك و چه‌ند پێداویستییه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ جێی سوپاسه‌".

 

هەروەها جەختی لەوە كردەوە، كە ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون تا ئێستا دۆخیان زۆر باشە، داواشیكرد لە هاووڵاتیان پابەند بن و بۆ پێویستی گەرنگ نەبێت نەیەنە دەرەوە لە ماڵەكانیان.

 

هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا کونسوڵی گشتی چین لە هەرێم رایگەیاند" چین ئەزمونی خۆی لە ڕوبەڕوبونەی کۆرۆنا پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات، وتیشی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر جیهان".

 

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری یوهانی وڵاتی چین سەری هەڵداوە و وڵاتەكە ئەزوونی هەیە و رێگری دەكات لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە، لەو چوارچێوەشدا حكومەتی چین هاوكاری پێشكەشی ئەووڵاتانەدەكات، ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاو بووەتەوە.





PM:12:24:08/03/2020