سێهەم حاڵەتی کۆرۆنا لە عێراق گیانی لەدەستدا

کەمێک پیش ئێستا وەزارەتی تەندروستی عێراق بەیانێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد" کە تووشبوویەکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا". 

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لە پارێزگای بابل تووشبوویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، کە هاوڵاتیەکە پیاوێكی خانەنشین بووە و پێشتر لە ژێر چاودێریدا بووە، هاوكات نەخۆشی دیكەی هەبووە و بەرگری لەشی لاواز بووە".

 

وتیشی" تا ئێستا ٤٤ حاڵەتی تووشبوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و ٥ کەس گیانی لەدەستداوە".

 

 

 
 


PM:12:59:08/03/2020