ئاژانسی " شینگوا " ی چینی رایگەیاند" ئەو نەخۆشخانە کاتیەی لە شاری (وهان) ناوەندنی دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دروستکرابوو، ئەمڕۆ کارەکان تەواو بوو، چۆڵکراو پاککرایەوە".
ئەو ئاژانسە باس لەوە دەکات کە هەموو نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەی وهان لە " هۆبی " دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرچوون و، کاری نەخۆشخانە کە بەفەرمی کۆتایی هات و پاککرایەوە.
ئاژانسی " شینگوا " وێنەی نەخۆشخانەکەی بە چۆڵی بڵاوکردەوە، کە دوو مانگ لەمەوبەر بە ١٠ رۆژ دروستکراو سیخناخ بوو لە بەرکەوتوانی کۆرۆنا.