کیانوش جیهانپوور، وتەبێژی دەستەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٧٤٥ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٩ کەس تریش گیانیان لەدەستدا.
لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری رۆژانەی کیانوش جیهانپوور، وتەبێژی دەستەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیە زانیاریەکانی بڵاوکردەوە:
- ژمارەی تووشبووان بەرزبۆتەوە بۆ ٦٥٤٦ کەس.
- ژمارەی مردووان بەزبۆتەوە بۆ ١٩٤ کەس.
- تا ئێستا تاران و قوم و گەیلان و ئەسفەهان لەریزی پێشەوەی ئەو شارانەن خەڵک تووشی کۆرۆنا دەبێت.
- لە پارێزگای کوردستان ( سنە ) ژمارەی تووشبوان ٦٣ کەسە.
- ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە ٢١٣٤ کەسە.