لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٢٩٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون

لەشارو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوشێوەی شارەکانی تری ئێران تووشبووی کۆرۆنا لەبەرزبوونەوەدایەو تا ئێستا ٢٩٥ کەس تووشبووە بە پێی لێدوانە فەرمییەکان لە کاتێکدا میدیاکانی ئۆپۆزسیۆن ئاماژە بۆ ژمارەیەکی زۆری گیان لەدەستدان دەکەن.


بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرجەم ١٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆرنا بوون، بەپێی شارەکان بەم شێوەیەیە:

 
- سنە ٦٣ کەس
- کرماشان ٣٣ کەس
- ئیلام ١٥ کەس
- لوڕستان ١٤٤ کەس
- ورمێ ٤٠ کەس

 


PM:02:56:08/03/2020