ئاسیا سێل هەنگاوێکی نوێ دەنێت

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە بواری سایبەر سکیوریتی خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی داتا سکیوریتی وپارێزگاریکردن لە تۆڕ وخزمەتگوزاری بزنس سیستمێكی گشتگیر بۆ داتا سکیوریتی و تۆڕ ڕادەگەیەنێت.

 
دەقی راگەیاندنەکەی ئاسیا سێل..

 
ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە بواری سایبەر سکیوریتی خزمەتگوزاری بەڕێوەبردنی داتا سکیوریتی وپارێزگاریکردن لە تۆڕ وخزمەتگوزاری بزنس سیستمێكی گشتگیر بۆ داتا سکیوریتی و تۆڕ ڕادەگەیەنێت


عێراق، بەغدا: کۆمپانیای ئاسیاسێڵ سیستمێکی گشتگیریی بۆ خزمەتگوزاری بزنس "حلول اڵاعمال" وبەڕێوەبردنی سایبەر سکیوریتی وپارێزگاریکردنی داتا وتۆڕ ڕاگەیاند کە بۆ یەکەم جارە لە عێراقدا، ئەمەش وەکو بەشێك لە هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدانی سیستمی کار وپارێزگاریکردنی داتای دامەزراوە وکۆمپانیا بازرگانیی وحکومییەکان.
لە رێی ڕاگەیاندنی ئەم سیستمی کارە تەواو و گشتگیرەوە کە دەبێتە مایەی پێشخستنی کەرتی گشتی وتایبەت وئۆتۆماندنی کار وپارێزگاریکردنی داتا، ئاسیاسێڵ هەوڵدەدات ئاسانکاری بکات لە واقیعی بازرگانی و ئابووری لە عێراق وباشتری بکات بە مەبەستی ئامادەباشی حکومەتی ئەلیکترۆنی وپەرەپێدانی ژینگەی کار لەبەر ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی هەیەتی لە خێراترکردنی گەشەی ئابوری دیجیتاڵ. 
ئاسیاسێڵ بەپێی چەند قۆناغێکی یەك لەدوای یەك هەڵدەسێت بە خستنەڕووی چەندین خزمەتگوزاری بە ناونیشانی "ئاسیاسێڵ بەڕێوەبردنی کارەکان - Managed Business Services " کە کۆمپانیاکان دەتوانن لە ڕێیەوە سوود لە شارەزاییەکانی تیمی کاری ئاسیاسێڵ وەربگرن لە: 


1. خزمەتگوزاری داتا سیکیوریتی وپارێزگاریکردنی پێشکەوتووانەی داتا لەوانەش ئاشکراکردنی کەلێنی ئەلیکترۆنی کە بەمەستی چەتەگەریی ئەلیکترۆنی خراپ بەکاردەهێنرێت، خزمەتگوزاری پارێزگاریکردنی تۆڕ وداتاکان، خزمەتگوزاری پێشوەختە بۆ بەردەوامیدان بە کاری کۆمپانیا ودامەزراوەکان، بەڕێوەبردن وچارەسەرکردنی مەترسییەکان و...هتد.
2. خزمەتگوزاری کلاود "Cloud Services" لەوانەش خزمەتگوزاری کلاود "Cloud Storage" وکۆپی کردنی بەمەبەستی هەبوونی کۆپی یەدەك. 
3. خزمەتگوزارییە گریمانەییەکان
4. خزمەتگوزاری هۆستینگ لە سەنتەری داتاکان
5. دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئیمەیڵ
6. ئینتەرنێتی شتەکان "انترنت اڵاشیا‌و IOT"، لەوانەش بۆ نمونە خزمەتگوزاری چاودێری ئۆتۆمۆبیل وبارهەڵگر وبەڕێوەبردنی شتومەك وسەرمایە. 
ئەمە بێجگە لە چەندی خزمەتگوزاری تر کە بە چەندین قۆناغ ویەك لە دوای یەك دەخرێتەڕوو. 
لەبارەی ئەم دەستکەوتەوە، عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی فەرمی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ وتی، "ئاسیاسێڵ هەمیشە یەکەمین بووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵ بە کۆمەڵگە."
هەروەها وتی: ئەم دەستکەوتە چەمکی بزنس لە عێراق ئەگۆڕێت، لەبەرئەوەی ستاندەرەکانی کواڵیتی کەرتی بازرگانی دەگۆڕێت وهانی پیشخستنی حکومەتی ئەلیکترۆنی دەدات. 
ئەم خزمەتگوزارییانە لەڕێی تیمی پسپۆڕەوە فەراهەمدەکرێن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتگیر وتەواو لەگەڵ ئەگەری دیزاینکردن وگونجاندنی بەجۆرێك لەگەڵ پێویستییەکانی هەر دامەزراوەیەكی دیاریکراودا بگونجێت. 
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، دابینکەری سەرەکی خزمەتگوزاریی کواڵیتی مۆبایل وئینته‌رنێته‌ لە سەتاسەری عێراقدا وله‌ 1ی كانونی دووەمی 2019 ژماره‌ی به‌شدرابوانی گه‌یشتوه‌ته‌ زیاتر لە 14 ملیۆن. ئاسیاسێڵ یەکەم کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایلیش بوو کە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت وخزمەتگوزایەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بگرێته‌وه.‌ تۆڕی ئاسیاسێڵ 99.06% ی دانیشتوانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ تۆڕه‌كه‌ی ببێته‌ فراوانترین تۆڕی مۆبایل له‌ناو هه‌موو كۆمپانیاكانی تری مۆبایل له‌ عێراقدا. ئاسیاسێڵ بە باشترین دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی 3.9G دادەنرێت کە تۆڕەکەی لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە سەرتاسەری عێراقی گرتووەتەوە.

 


PM:07:09:08/03/2020