"نەوزاد هادی 50% دەنگەکانی پارتی بەدەستهێناوە"
ماڵپەری باس نیوزی نزیک لەپارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرایدەکات نەوزاد هادی 50% دەنگەکانی پارتی بەدەستهێناوە لەپارێزگایی هەولێر.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئەو ماڵپەرە، نەوزاد هادی سەرۆکی لیستی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەولێر ئەگەرچی نارازییە لەدەنگەکانیو لەئاستی چاوەروانی ئەودا نەبووە بەڵام 120 هەزار دەنگی بەدەستهێناوەو کە دەکاتە 50%ی دەنگەکانی پارتی لەهەولێر.
هەرچی تۆڕی میدیایی روداویشە کەئەویش بەهەمان شێوە لەپارتی دیموکراتی کوردستان نزیکە، ئاشکرایکردوە کە نەوزاد هادی تائێستا 150 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
PM:06:39:01/05/2014