ئارایشتگای هەدیە لە سلێمانی داخرا

ئارایشتگای هه‌دیه‌ی ئێرانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانییه‌وه‌ داده‌خرێت.

 

شاتو حسێن، سەرۆكی لیژنەی ئارایشتگای سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی كاركردن، لیژنەكە ئارایشتگای “هەدیە”ی ئێرانی لە گەڕەكی ئاشتی شاری سلێمانی داخست".

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی" مۆڵەت، بنەمای كاركردنە بۆ هەر پیشەیەك كەلەشوێنێكدا ئەنجام دەدرێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی پیشەیەكی دیاریكراوی تێدا ئەنجام دەدرێت مۆڵەتی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان وەرگرتبێت، پاشان دەتوانێت كاری تێدا بكات".



PM:01:28:09/03/2020