عێراق.. تووشبویەکی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

له‌ پارێزگای‌ به‌سره‌ی‌ باشووری‌ عیراق تووشبوویه‌كی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

 

ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە بڵاویکردەوە، کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەسرە گیانی لەدەستدا، کە سەکە تەمەنی ٧٥ ساڵ بووە و سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئێران گەڕاوەتەوە عێراق. 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە بەسرە تۆمار نەکرابوو.

 


PM:02:57:09/03/2020