سەرۆك وەزیرانی سودان لە خەرتومی پایتەخت لە هەوڵێكی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.
ئاژانسی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە خەرتومی پایتەختی سودان ئۆتۆمبێلی عەبدوڵا حەمدۆک، سەرۆک وەزیرانی سودان کرایە ئامانج و بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوە، بەڵام سەرۆک وەزیران رزگاری بوو بە سەلامەتی.
مونا عه‌بدوڵا، هاوسه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی سودان له پۆستێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه كه حه‌مدۆك سه‌لامه‌ته و هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یشتووه.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەو وڵاتە، نازانرێت کە کێ ئەو کردەوە تیرۆرستییەی ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.