دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، چیای بێرمکە و گوندی بێپاڵانیان لەبناری قەندیل بۆردومان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی جەنگی تورکیا هەر یەک لە چیای بێرمکە و دەورووبەری گوندی بێپاڵانیان لەقەندیل بۆردوومان کرد.
بۆردومانی ئەو ناوچانە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هەپەگە لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە ٧٩سەربازی سوپای تورکیایان لەناوچەی ئاگری باکوری کوردستان کوشتوە.