تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا نزیکە لەوەی ببێتە پەتا

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تیدروس ئەدهانوم رایگەیاند" مەترسی وەرچەرخانی " کۆرۆنا " و بوونی بە پەتا واقیعیە، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە زۆر وڵات بڵاوبۆتەوە، هەرچەندە تا ئێستا ئەگەر هەیە کە کۆنترۆڵ بکرێت".


ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانیەوە بڵاویکردەوە، ستراتیژیەتێک کە بەدوایدا بچین گەمارۆدانی ڤایرۆسەکەو سووککردنی ئاسەوارەکانیەتی لەیەک کاتدا.

 
تیدرۆس لەسەر ئەو رێوشوێنە توندانە دەوەستێت کە حکومەتی ئیتالیا گرتوویەتەبەر بۆ گەمارۆدانی ڤایرۆسەکە، وەسفی دەکات و هیوادارە کە ئەو رێوشوێنانە لە رۆژانی داهاتوودا کاریگەری خۆی جێبهێڵێت.

 


PM:08:40:09/03/2020