بە کۆرۆنا لە عێراق ٧ کەس مردووەو ٦٣ حاڵەت هەیە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند" ٦ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە نەجەف و بەسرەو هەولێر و سلێمانی تۆمار کراون و، ٣ نەخۆشیش چاکبۆتەوە".

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند" تاقیگای وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ٦ حاڵەتی نوێیان تۆمار کردووە، دوان لە نەجەف، یەک کەس کە بەسرە ٩ ( دوای کۆچی دوایی کرد) دوو حاڵەتیش لە هەولێر و یەکێکی تریش لە سلێمانی ".

 
هەروەها ئەو بەرپرسەی تەندروستی عێراق رایگەیاند " ژمارەی سەرجەم تووشبوان ٦٧ کەسەو ٧ کەسیش لەسەرەتاوە تا ئەمڕۆ مردوون".

 


PM:09:29:09/03/2020